دەربارە

نوێبوونەوەی ژیان لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە

قایە ئێنێرجی لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ دابینکردن و دامەزراندنی سیستمی وزەی خۆر لە سلێمانی – باکووری عێراق دامەزراوە، بە ئەزموونی چەندین ساڵ کارکردن لەم بوارەدا.

ئێمە باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەک بەکاردەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە سوود وەرگرتن لە تیشکی خۆر. دابینکردنی سیستمی وزەی خۆر بۆ کارگەکان، بینا و شوێنە بازرگانییەکان، کۆگا، کێڵگەکان، شوێنی نیشتەجێبوون و …هتد.

ئێمە سەرجەم کەرەستە و پارچەکان لە باشترین و ناسراوترین براندە جیهانییەکان هەڵدەبژێرین کە باشترین جۆر و کوالیتی لە تەختە خۆر و باتری و ئینڤێرتەر و ڕاگر و کەرەستەکان بەرهەمدەهێنن، دامەزراندنی کارەکانمان لە ڕێگەی تیم و ئەندازیاری پڕۆفیشناڵ ئەنجام دەدرێت بە بەکارهێنانی نوێترین و پێشکەوتووترین تەکنیک و شێواز بۆ دانان و بەستنی پڕۆژەکان.

بەهاکانمان

بەردەوامی

لەگەڵ بەردەوام زیادبوونی داواکاری لەسەر سیستمی وزەی خۆر، ئێمە چارەسەرێکی دروست پێشکەش دەکەین - وزەی تیشکی خۆر. ئێمە پابەندین بە ڕۆشنبیرکردنی کڕیارەکانمان لەسەر سوودەکانی تەختە خۆرییەکان بۆ خاوەن ماڵ، خاوەن کار و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکان.

کارایی

کوالێتی کارەکانمان دڵنیاییت دەداتێ کە دەبیتە خاوەنی سیستمێکی شایستە، لەگەڵ کەمکردنەوەی پسووڵەکانت لە ڕێگەی بەرهەمەکانمانەوە.

ئاسوودەیی

باشی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان دڵنیایی دەدات کە کارەکەت بە زووترین کات و بەبێ هیچ ئاستەنگێک ئەنجام دەدرێت، کە قازانجێکی بێ سنوورت بۆ دەستەبەر دەکات.